بەغداد – ا ه ع محەمەد شەیاع سودانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند سەنتەرەكانی ڕاهێنان لە بەغداد و پارێزگاكانی تر دەستیان بە كارەكانیان كردووەتەوە بۆ ئەو كەسانەی بە دوای هەلی كاردا دەگرێن، رونیشیكردەوە سەرجەم پێداویستیە لۆجستیەكانی ئەو سەنەتەرانە و كادری پێویست بۆیان دابینكراوە. سودانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" سەنتەرەكانی ڕاهێنان كە ژمارەیان 38 سەنتەرە دەستیان بە كارەكانیان كردوەتەوە بۆ ڕاهێنانی ئەو كەسانەی بەدوای هەلی كاردا دەگەڕێن لەرێی كردنەوەی خولی پێویست كە لەگەڵ سروشتی پارێزگاكەدا بگونجێت". وتیشی "وەزارەتەكەیان سوود لە شارەزایی ئەو كەسانەش دەبینێت كە لەچوارچێوەی كۆمپانیای گشتی بۆ پشكنین و ڕاهێنانی ئەندازیاری لەوەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان كاردەكەن بۆ وتنەوەی خولی ڕاهێنان لەسەنتەرەكانی ڕاهێنانی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات