حسین محەمەد فیحان - بەغداد وەزارەتی دارایی بودجەیەكی ساڵانەی بۆ كەرتە خزمەتگوزاریەكان دابین كرد. لای خۆیەوە ماهر حەماد ئەندامی شانەی ناوەندی قەیران و بریكاری وەزارەتی دارایی، ئەمرۆ سێ شەممە، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: "بەرزبونەوەی نرخی نەوتی خام لە 46 دۆلارەوە بۆ 68 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، وایكردووە وەزارەتی دارایی بتوانێت بودجەی ساڵانەی تەواو بۆ كەرتە خزمەتگوزارییەكان دابینبكات لەپێناو جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران و هاوڵاتیان. وتیشی وەزارەتەكەیان بڕە پارەی ساڵانەی بۆ وەزارەتەكانی نشتەجێكردن و ئاوەدانكردنەوە و شارەوانی و تەندروستی و پەروەردە و سەرچاوەكانی ئاو و كارەبا دابینكردوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات