تایبەت – ا ه ع حكومەتی خۆجێیی نەجەف، ئەمرۆ سێ شەممە، پێكهێنانی شانەی قەیران كە تەواوی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان لەو پارێزگایە لەخۆدەگرێت راگەیاند. لای خۆیەوە عەباس عەلیاوی جێگری پارێزگاری نەجەف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی پێكهێنانی شانەی قەیرانی لە پارێزگاكان دەركردووە بۆ چاوخشاندنەوە بە خزمەتگوزاری و داواكاری خۆپیشاندەران و فەرمانگە حكومییە سەرەكیەكان و لاوەكیەكان لەو شانەیەدا بەشداردەبن". جێگری پارێزگاری نەجەف رونیشیكردەوە دەسەڵات دراوە بەو پارێزگایانە بە بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەتەكان لەپێناو پەلەكردن لە گواستنەوەی دەسەڵاتەكانی تایبەت بە جێبەجێكردن و تەرخانكردنی پارە"، جەختیشیكردەوە" هەر كێشە و بەربەستێك ڕوبەڕوی فەرمانگەكان ببێتەوە چارەسەر دەكرێن و ئەولەویەت هاوڵاتی دەبێت لە كارەكانیاندا".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات