بەغداد – ا ه ع وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی نۆی خوێندن كردنەوەی 1740 خوێندنگەی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە ئەمڕۆ سێ شەممە، لەچوارچێوەی ئەو پلانەی وەزارەتی پەروەردە دایڕشتووە بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی پەروەردە لەنەینەوا و لەچوارچێوەی هاوكاریەكانی پەروەردەی ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی پەروەردە لە پارێزگای نەینەوا، بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی نەینەوا 1740خوێندنگەی دوای نۆژەنكردنەوە كردەوە كە بودجەكەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان دابینكراوە هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە كردنەوەی ئەو ژمارەیە لەخوێندنگە دەستكەوتێكی گەورەیە دوای ڕزگاركردنی پارێزگاكە لە تیرۆر و تیرۆرستان.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات