بەغداد – ا ه ع وەزارەتی داد ژمارەیەكی نوێی رۆژنامەی وەقائق-ی دەركرد كە رێنمایی لەسەرتۆماركردنی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری لەخۆدەگرێت. لای خۆیەوە كامیل ئەمین بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەقائیق-ی عێراقی، ئەمرۆ سێ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند ژمارە (4500)ی رۆژنامەی وەقائیق عێراقییان بڵاوكردوەتەوە كە رێنمایی حكومەت و سیستمی ناوخۆ بۆ نوسینگەی پشكنەری گشتی لە تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە خۆدەگرێت. وتیشی هەر لەژمارە نوێكەدا رێنمایی ژمارە (2) بۆ ساڵًی 2018 لە هەمواری دووەمی رێنماییەكانی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری ژمارە 1 بۆ ساڵی 2009 و رێنمایی ژمارە (1) بۆ ساڵی 2018 و هەمواری یەكەمی رێنمایی دیاریكردنی شێوە و ڕەنگ و قەبارە و ناوەرۆكی تابلۆ و بەڵگەمانەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل و مۆڵەتی شۆفێری ژمارە (2) بۆ ساڵی 2009 لەخۆگرتووە".