بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ سێ شەممە، بەكۆتا هاتنی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی وێستگەكانی نەجەفی ڕاگەیاند. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، دادوەر لەیس جەبر حەمزە وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆن ڕایگەیاند: "ئەو وێستگە و بنكانەی كە لەنەجەف تانە و سكاڵایان لەسەر بووە ژماردنەوەی دەستیان بۆ كراوە و لە ئێستادا پڕۆسەكە بە كۆتا گەیشتووە". وتیشی "ئەنجومەنی كۆمسیاران لەدادوەرەكان لە ئۆفیسی بەغدا /كەرخ ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی بۆ ئەو وێستگە و بنكانە دەكەن كە سكاڵا و تانەیان لەسەرە". لای خۆیەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (اه ع) ڕایگەیاند پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی پارێزگای دیالە كۆتایی پێهاتووە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە