بەغدا - ا ه ع ئەمرۆ چوار شەممە، رزگار حەمە محێدین جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند: كۆمسیۆن رێگەپێدانی بۆ دامەزراندنی پارتی نوێ پەسەند كردووە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، محێدین دەڵێت ئەو حزبەی كۆمسیۆن رێگەی بە دامەزراندنی داوە ( رەوتی وەلائیون ئیسلامی)ە، تەئكیدیش دەكاتەوە ئەو حزبە سەرجەم رێوشوێنەكانی كە لە كۆمسیۆنەوە دەرچوون تەواوكردوە بەپێی بەندی یاسای حزبەكان كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەركراوە. پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران یاسای پارتە سیاسیەكان ژمارە 36 ی لە ساڵی 2015 دا دەركرد، دوای بڵاوكردنەوەشی لە رۆژنامەی فەرمیدا كۆمسیۆن كار بەو یاسایە دەكات.