بەغداد – ا ه ع سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسنگەی سەرۆك وەزیران ،ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕایگەیاند: لەماوەیەكی كەمدا هاوڵاتیان گۆڕانكاری گەورە دەبینین لەسەر ئاستی پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریەكان. حەدیسی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: "شانەی قەیران بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕاستەوخۆ كارەكانی ئەنجام دەدات و لەگەڵ لیژنە فەرعیەكان پەیوەندی بەردەوامی هەیە لە وەزارەت و حكومەتە خۆجییەكان. وتیشی ئەم پەیوەندییە كارەكان خێراتر دەكات و ئاستەنگ و لەمپەرەكان ناهێڵێت كە پێشتر ببونە هۆی خراپی خزمەتگوزاریەكان و جی بەجێكردنی داخوازی خۆپیشاندەران. راشیگەیاند سەرۆك وەزیران و حكومەتی ناوەند سوورن لەسەر نەهێشتنی گەندەڵی و دابینكردنی خزمەتگوزاریەكان بۆ هاوڵاتیان و جێبەجێكردنی داواكاری خۆپیشاندەران لە ئەولەویەتی كارەكانی حكومەتدا دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات