ئاژانسەكان - ا ه ع ئەو ئاگرەی كە دەوروبەری ئەسینای پایتەختی یۆنانی گرتۆتەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی 20كەس و بریداربونی 104كەسی تر. دیمیتریس تساناكوبولوی وتەبێژی فەرمی حكومەتی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند زۆربەی قوربانیەكان لەناوچەی ماتی لەدوری 40 كیلومەتر لەباكوری ڕۆژهەڵاتی ئەسینا لەناو ماڵ و خانوەكانیاندا گیریان خواردبوو ، ووتیشی 104كەس بریندارن كە برینی 11یان سەختە و 16لەبریندارەكان مناڵن. ناوبراو وتیشی هەڵمەتی گەڕان بەدوایی قوربانیان بەردەوامە و ئەو ناوچانەی نزیكی ئاگرەكەن چۆڵكراون تسانا كوبولوس ڕاشیگەیاند ئیسپانیا بڕیاری داوە فڕۆكەی بەهاناوەچوون بنێرێتە ئەسینا و قوبرسیش تیمێكی ئاگر كوژێنەوە كە پێك هاتوون لە 60كەس دەنێرێتە ئەو وڵاتە. لەڕۆژی یەك شەممەی ڕابردووەوە ئەسینا ڕوبەڕوی پێلێكی گەرما بۆتەوە و كەشناسی ئەو وڵاتەش ڕایگەیاندوە پێشبینی دەكرێت پلەی گەرما لەو وڵاتە بگاتە 41پلەی سەدی.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات