بەغداد – ا ه ع وەزارەتی نەوت، ئەمرۆ سێ شەممە، كۆی هەناردە و داهاتی نەوتی لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو بڵاو كردەوە. لای خۆیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند:" بەپێی سەرژمێری كۆتایی هانادەی نەوت لە رێی كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رێژەی هەناردەكردنی نەوت گەیشتووەتە 105640161 بەرمیل نەوت، داهاتەكەشی گەیشتتوەتە زیاتر لە 7 ملیار دۆلار ئەوەش لەكاتێكدایە هیچ هەناردەیەكی نەوتی كەركوك تۆمار نەكراوە. عاسم جیهاد رونیشیكردەوە، نرخی یەك بەرمیل نەوت بە (68.758) دۆلار فرۆشراوە، نەوتەكەش لە رێی (38) كۆمپانیای جیهانییەوە لە بەندەری بەسڕە و خور عەمیە و عەوامات لە كەنداو باركراوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات