بغدا ا ه ع دادوەر لەیس جبر حەمزە وتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی كۆمسیاران كە پێك هاتووە لەدادوەرەكان دەستیان كردوە بەگواستنەوەی سندوقەكانی ئەو وێستگانەی تانە وسكاڵای لەسەرە لە ئۆفیسی كەرخ لەبەغدا بۆ كۆگاكانی پێشەنگای بەغدای نێودەوڵەتی. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی، ئەو سندوقانە گوازراونەتەوە دوای كۆتایی هاتنی ژماردنەوەی دەستی، بۆ وێستگەكانی نەجەفی پیرۆز كە لە ئێستادا دادوەرەكان سەرپەرشتی دەكەن.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات