بەغداد – ا ه ع وەزارەتی خۆێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چەند پلەیەكی وەزیفی بۆ دامەزراندن بۆ هەڵگری بڕوانامەی باڵا لەزانكۆی ئیسلامی و كۆلێژی كوت و دوو زانكۆی ئەهلی ڕاگەیاند. لەبەیاننامەیەكدا كەوێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) كەوتووە، علی رزوقی بەڕێوبەری بازنەی فێركردنی زانكۆی ئەهلی ڕایگەیاندوە 28پلەی وەزیفی لەزانكۆی كوت و زانكۆی ئەهلی لە پارێزگای واست بۆ هەڵگری بڕوانامەی ماجستێر و دكتۆرا لە بەڕێوبەردنی كار و زمانی ئنگلیزی و ئەندازیاری و تەكنیكی كۆمپیوتەر و زانستی قورئانی پیرۆز و پەروەردەی ئیسلامی و زمانی عەرەبی و یاسا و دەرمانخانە و پزیشكی دەدان هەیە. هەروەها لەوبەیاننامەیەدا هاتووە 9 پلەی وەزیفی لە زانكۆی ئیسلامی لەنەجەفی پیرۆز بۆ هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا لە پزیشكی دەدان و دەرمانسازی و زمانی ئنگلیزی و یاسادا هەیە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات