بەغداد – ا ه ع ئەنجومەنی باڵای دادوەری دانیشتنی نۆیەمی خۆی لەم ساڵدا بەسەرۆكایەتی دادوەر فایەق زیدان و هەموو ئەندامەكانی سازكرد لەو دانشتنەدا تاوتۆی چەند پرسێك كرا... لەبەیاننامەیەكدا كە لەسەنتەری ڕاگەیاندنی ئەنجومەنەكە دەرچووە، هاتووە دانشتنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دوێنی یەك شەممە بەسەرۆكایەتی دادوەر فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنەكە و سەرۆكی دادگاكانی تێهەڵچونەوە و داواكاری گشتی و سەرپەرشتیارانی دادوەری سازكرد. لەبەیاننامەكەشدا هاتووە ئەنجومەنەكە چەند پرسێكی تاوتۆی كردوە لەوانە بەرزكردنەوەی پلەی چەند دادوەرێك و ئەو بەیاننامانەی كە پێویستە لە بەڵگەنامەی داواكردن و دەستگیر كردندا هەبێت. تەئكیدیش لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی درا بۆ ئاسان كردنی كاری لایەنی جێبەجێكار.