بەغاـ ا ه ع دكتور مەهدې عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: لەسەر داوای دكتور حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەلە دەكرێت لە دابینكردنی خزمەتگوزاریە سەرەكیەكان. ئەمەش دوای سەرۆكایەتیكردنی كۆبونەوەی ژوری عەمەلیات كە بەدواداچون دەكات بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاریە سەرەكیەكان لە بەغداد و پارێزگاكانی تری عێراق. ئەمینداری گشتی گرنگی ئەو ژورەی خستە ڕوو كە لەدوای كێشە ئەمنی و خزمەتگوزاریەكان لەسەر داوای سەرۆك وەزیران پێكهێنراوە. وتیشی لە ئێستادا ئەو ژوورە بۆتە سكرتاریەتی جێبەجێكار بۆ شانەی وزاری و خاڵەكان دەست نیشان دەكات بۆ ئەوەی دەست بخرێتە سەر كەموكورتیەكان و جێبەجێكردنیان بەزوترین كات. لای خۆیەوە ئەندازیار جابر عەبد خاجی سەرۆكی ژوری عەمەلیات ڕایگەیاند ئەندامانی لیژنەكە دوو ڕۆژ لە هەفتەیەكدا كار دەكەن بۆ جێبەجێكردن و دابینكردنی خزمەتگوزاری و ئەركەكانی ژورەكە، وتیشی لە ئێستادا ژوری عەملیات ناوەكەی گۆڕاوە بۆ سكرتاریەتی جێبەجێكردن بۆ شانەی وزاری.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات