تاران – ا ه ع حسێن ئەمیر عەبدولهەیان یاریدەدەری تایبەتی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران پرۆزبایی لە گەل و حكومەتی عێراق كرد بە بۆنەی سەركەوتن و كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی خاكی عێراق لە تیرۆریستانی داعش. لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ راجح موسەوی باڵیۆزی عێراق لە تاران، عەبدولهەیان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع)ی راگەیاند سەركەوتنی هێزە چەكدارەكانی عێراق و حكومەت و گەل و مەرجەعییەت بەسەر تیرۆردا جێی شانازییە بۆ ئێمە. وتیشی ئێمە سوپاسی هەوڵەكانی حكومەت و گەلی عێراق دەكەین بۆ پێشكەشكردنی ئاسانكاری و میوانداریكردنی زیارەتكارانی ئێران لە بەشداریكردنیان لە مەراسیمی یادی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێن سڵاوی خوای لێبێت. عەبدولهەیان راشیگەیاند هەوڵەكانی باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران بۆ ئاسانكاری و پێدانی فیزا كاریگەری هەبووە لە سەفەركردنی ملیۆنەها ئێرانی بۆ كەربەلا و بەشداریكردنیان لە مەراسیمەكەدا. لای خۆیەوە راجح موسەوی باڵیۆزی عێراق لە تاران تەئكیدیكردەوە لەسەر پتەوی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات و بەرزنرخاندنی هەڵوێستی كۆماری ئیسلامی ئێران لە پشتیوانیكردنی بۆ عێراق و هاریكاریەكانی بۆ سەركەوتن بەسەر تیرۆردا.
عێراق دەچێتە نێو ساڵی نوێی 2025