بەغداد – ا ه ع سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی دەستبەسەراگرتنی كارگەیەكی دروستكردنی تەقەمەنی لەناوچەی كەرابلەی پارێزگای ئەنبار راگەیاند. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی رایگەیاند:" بە پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگری هێزێكی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی میحوەری خۆرئاوای ئەنبار، دەستی بەسەر كارگەیەكی دروستكردنی تەقەمەنیدا گرت"، هەر لەو هەڵمەتەشدا "دەستبەسەر چەندین بۆمبی چێندراو و سەكۆیەكی هەڵدانی موشەكدا گیرا كە پاشماوەی تیرۆریستانی داعشن".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات