زیقار – ا ه ع پارێزگای زیقار ئاشكرایكرد رێكخراوی یونسێف-ی سەربە نەتەوەیەكگرتوەكان پێشنیاری كردووە ئەو قوتابخانانە نۆژەنبكاتەوە كە زیانیان پێگەیشتووە بەمەبەستی رەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ قوتابیان و بەرزكردنەوەی ئاستی زانستیان. لەوبایەوە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند یەحیا ناسری پارێزگاری زیقار لە دیوانی پارێزگا چاوی كەوتووە بە بەرێوەبەری نوسینگەی یونسێف لە باشوری عێراق و تاوتوێی دوا پێشهاتەكانی فێركردنیان لە پارێزگاكە كردووە. لای خۆیەوە ناسری بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع)ی رونكردەوە رێكخراوی یونسێف پێشنیاری جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی كردووە بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەو قوتابخانانەی زەرەرمەندبوون لەچوارچێوەی هەوڵەكانی ئەو رێكخراوە بۆ بەرزركدردنەوەی ئاستی پەروەردە و فێركردن و رەخساندنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ قوتابیان.