بەغداد - ا ه ع هێزە ئەمنیەكان، ئەمرۆ چوار شەممە، لە پارێزگای نەینەوادا دەست بەسەر بڕێك تەقەمەنی و بۆمبی چێندراوی دروستكراوی ناوخۆدا دەگرێت. لای خۆیەوە عەمید یەحیا رەسوڵا وتەبێژی سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند:"هێزە ئەمنیەكانی سەر بە فەرماندەیی پرۆسەكانی نەینەوا لە گوندێكی نزیك موسڵا دەستیان بەسەر بڕێك چەك و تەقەمەنیدا گرتووە". وتیشی "ئەو هێزەلە گوندی جرن و دەروروبەری دەستیشی بەسەر بۆمبێكی چێندراودا گرتووە كە دروستكراوی ناوخۆیە".