بەغداد – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان داوای لە هێزە ئەمنیەكان كرد بەشداربن لە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی عێراقدا. لە میانی سەردانێكیدا بۆ بارەگای دەستەی حەشدی شەعبی عەبادی رایگەیاند: "هێزەكانی عێراق بۆ ئەوە روبەرووی تیرۆریستانی داعش بوونەوە كە چەند شارێكیان داگیركردبوو و بوونە مایەی هەڕەشە بۆ سەر تەواوی عێراق، كە ژیانێكی ئارام و خزمەتگوزاری پێویست بۆ تەواوی عێراقییەكان دابینبكرێت". عەبادی وتیشی "گەلی عێراق مافی خۆیەتی داوای ماف و باشكردنی خزمەتگوزاریەكان بكات لەسەر حكومەتیش پێویستە وەڵامدانەوەی بۆ داواكارییەكان ببێت كە بەشێوە ئاشتیانە بخرێنە ڕوو". عەبادی "داواشی لە هێزە ئەمنیەكان كرد كە سەركەوتنیان بەدەستهێنا بە یەكگرتووییان، بەشداربن لە پشتیوانیكردن لە پرۆسەی بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوەدا".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات