دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران فەرمانێكی دیوانی بۆ بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرە شایستەكانی هەر دوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری دەردەكات. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە رایگەیاند: دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانێكی دیوانی بۆ بەرزكردنەوەی پلەی ئەفسەرانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ دەركردووە بە جۆرێك ئەو ئەفسەرانەی گرتوەتەوە كە شایستە بوون لە ساڵی 2018 پلەكانیان بەرزبكرێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات