بەغداد – ا ه ع كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند:" پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان لە پارێزگای هەولێر كۆتاییهات، لەئێستاشدا ئامادەكاری دەكەن تا روو لە پارێزگای دهۆك بكەن. لای خۆیەوە دادوەر لەیس جەبر حەمزە وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند:" پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان لە پارێزگای هەولێر كۆتاییهات لەو وێستگانەی كە سكاڵایان لەسەر تۆماركرابوو". وتیشی " پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان بەسەرپرشتی ئەنجومەنی كۆمسیاران و نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان و پارتە سیاسیەكان بەرێوەچوو، لە ئێستاشدا ئامادەكاری دەكەن تا روو لە پارێزگای دهۆك بكەن".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات