بەغداد – ا ه ع شاندێكی حكومی بەسەرۆكایەتی ئەندازیار قاسم محەمەد فەهداوی وەزیری كارەبا، نیوەڕۆیی ئەمڕۆ هەینی، گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسە باڵاكانی ئەو وڵاتەو بەتایبەت بەرپرسانی وزەی ئێران كۆبێتەوە و دوو بارە بەگەرخستنەوەی هێڵەكانی هاوردەكردنی كارەبا لە ئێرانەوە تاوتۆێ بكەن ئەمەش دوای وەستانی ئەو هێڵانە دێت بۆ نزیكەی چوار هەفتە، هۆكاری وەستانەكەشی بۆ پێنەدانی بڕە پارەی داواكراوە لەگەڵ چەند هۆكارێكی هونەری تردا. بەپێیی بەیاننامەیەكیش كەدەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، شاندەكە هەوڵ دەدات چارەسەری هۆكاری وەستانی هێڵەكان بكات و داوای زیادكردنی بڕی 1200میگاواتی كارەبا بكات.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات