كەربەلا – ا ه ع مەرجەعی باڵایی ئاینی، ئەمڕۆ هەینی، تەئكیدی لەسەر خۆپیشاندانی هێمنانە و ناڕازایتیەكان لە بەسڕە كردەوە و لەهەمان كاتدا هۆشیاری دەدات كە دەستی دوژمنان بەبیانوی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیاكان تێكەڵی خۆپیشاندەران نەبن و هێرش نەكەنە سەر دامودەزگاكانی دەوڵەت و كۆمپانیاكان. شێخ عەبدولمەهدی كەربەلائی نوێنەری باڵای ئاینی، لەگوتاری نوێژی هەینی دا ڕایگەیاند لەبەسڕە و چەند ناوچەیەكی تری عێراق خوپیشاندان و ناڕەزایەتی هەیە كە نوێنەرایەتی داخوازیەكانی هاوڵاتی دەكات كە بە دەست كەمی ئاو و كارەباوە دەناڵێنن. وتیشی پێویستە پشتوانی ماف و داخوازی ئەو هاوڵاتیانە بكەین، راشیگەیاندربەسڕە شادەماری ئابوری عێراقە و لەهەمان كاتدا دایكی شەهیدانە و نابێت ڕەوشی ئەم پارێزگایە بەمشێوەیەی ئێستا بمێنێتەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات