بەغداد – ا ه ع شانەی راگەیاندنی حكومی، ئەمڕۆ هەینی، پلانێكی كورت و ناوەند و دوور مەودای بۆ چارەسەركردنی تەواوی گرفتەكانی پارێزگای بەسڕی راگەیاند. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا تەئكیدیان كردەوە" بڕی دوو ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوی بەسڕە تەرخانكراوە" ئاماژەیان بەوەشكرد" وەزیری كارەبا سەردانی ئێرانی كردووە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كارەبا". هەر لە كۆنگرە رۆژنامەنوسییەكەدا رونیانكردەوە " 10 هەزار پلەی وەزیفی بەپێی چڕی دانیشتوان دەدرێتە پارێزگای بەسڕە". وتیشیان " سەرۆك وەزیران فەرمانیداوە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی بەدواداچوون بۆ روداوەكانی پارێزگای بەسڕە و لێكۆڵینەوە لە شەهیدكردنی سەعد مەنسوری".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات