هەولێر – ا ه ع ئەمرۆ پێنج شەممە، پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان لەهەولێر دەستیپێكرد و جیاكردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكانی 212 وێستگەی هەڵبژاردن دەكرێت كە سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند:" تا ئێستا جیاكردنەوەی دەستی بۆ 97 وێستگە لە كۆی 212 وێستگە تەواو بووە كە پێشتر سكاڵایان لەسەر تۆماركرابوو، ئەو بەشەی تریش سبەینێ جیاكردنەوەی دەستیان بۆ دەكرێت. وتیشی پرۆسەكە بە چاودێری نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتی و نێوخۆییەكان و نوێنەری پارت و لایەنە سیاسیەكان و سەرپەرشتی دادوەران بەرێوەچوو.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات