بەغدا: ا ه ع قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ رایدەگەیەنێت هێزەكانی ناوخۆ رۆڵی گاریگەریان هەبووە لە بەدیهانی سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش، دوای هەماهەنگییان لەگەڵ هێزە چەكدارەكانی دیكە. وەزیری ناوخۆ وتیشی هاوڵاتیانی عێراق سەرچاوەی سەرەكی زانیاری هەواڵگرین و قۆناغی داهاتووش قۆناغی بەدیهێنانی ئەمن و ئاسایش دەبێت لەرێی زانیاری هەواڵگرییەوە. سەبارەت بە حەشدی شەعبیش ئەعرەجی رایگەیاند: هێزەكانی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەی یاسادان، بەڵام ئەو هێزانەی كە لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسای دەوڵەت چەكیان هەڵگرتووە رووبەروویان دەبینەوە. سەبارەت بە روبەروبوونەوەی گەندەڵیش قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆ رایگەیاند ساڵی 2018 ساڵی روبەروبوونەوەی گەندەڵی دەبێت و هەرگیز دوودڵ نابین لە راوەدونانی گەندەڵكاران و پەلكێش كردنیان بۆ دادگا تا سزای خۆیان وەرگرن.