برۆكسل – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لە برۆكسل چاوی بە مایك بۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كەوت. لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند: حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، لە پەراوێزی كۆبونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە برۆكسل چاوی بە مایك بۆمبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و وەفدی هاورێی كەوت. پێشتریش سەرۆك وەزیران لە پەراوێزی كۆبونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە برۆكسل چاوی بە ژمارەیەك سەرۆكی وڵاتانی جیهان كەوتبوو و تاوتوێی چەندین پرسی سیاسی و ئەمنیان كرد.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات