بەغداد – ا ه ع دادوەر لەیس جەبر حەمزە وتەبێژی فەرمی كۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی لەو وێستگە و بنكانەی كە سكاڵا و تانەیان لەسەر هەبووە لە موسەنا و دیوانیە كۆتایی هات. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی شەش پارێزگا تەواو بوە كە ئەوانیش بریتین لە "بەسرە، میسان، زیقار، موسەنا، قادسیە، واست" دویی گواستنەوەی سندوقەكانیان بۆ بەغداد كۆتایی هاتووە و ئێستاش پرۆسەكە بەردەوامە وكار لەسەر ئەو بنكە و وێستگانە دەكەن كە سكاڵا و تانەیان لەسەرە لەهەردوو پارێزگای ئەنبار و صلاحەدین.