بەغداد – ا ه ع ئەمرۆ خەون بوو بە راستی دوای چەندین ساڵ لە بەربەستەكان، موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق، ئەمرۆ چوار شەممە، پێشكەوتووترین كۆمەڵگەی چاپكردنی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كردەوە، تەئكیدیشیكردەوە تۆڕی راگەیاندنی عێراق هەنگاو بەرەو بنیاتنانی مێژوی نوێی بۆ چاپكردن لە عێراقدا دەنێت. ئەبو هەیل لە میانی مەراسیمی كردنەوەی ئەو كۆمەڵگەی چاپكردنە كە بەرێوەبەرانی تۆڕی راگەیاندنی عێراق و نوێنەرانی وەزارەتەكانی پیشەسازی و پەروەردە ئامادەیبوون، وتیشی ئەم كۆمەڵگە نوێیە لە ئامێرەكانی چاپكردن توانای چاپكردنی زۆر گەورەیە و پێشكەوتووترین تەكنەلۆژیای جیهانی تیا بەكارهاتووە. سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق راشیگەیاند ئەم كۆمەڵگەیە جیهانی چاپكردن لە عێراق دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێكی نوێ بە جۆرێك دەتوانین بڵاوكراوەی فەرمانگە حكومیەكان و تەنانەت كەرتی تایبەتیش چاپبكەین.