عەمان – ا ه ع عێراق بە سەركەوتووی بەشداری لە كۆنگرەی نێودەوڵەتی شەشەمی سەرژمێریكارانی عەرەبی كرد لە رێی وەفدێكەوە كە لە د. مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و سەفیە سوهەیل باڵیۆزی عێراق لە ئوردن و غازی رەحو ئەمینداری گشتی یەكێتی سەرژمێریكارانی عەرەب و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ پێكهاتبوون، كۆنگرەكەش ئەنجامی ئیجابی هەبووە. لەو كۆنگرەیەدا كە بە چاودێری دكتۆر ماری قەعوای وەزیری پلاندانی ئوردن بەرێوەچوو رۆشنایی خرایە سەر چەندین پرسی گرنگی تایبەت بە سەرژمێریكردن كە گرنگی بۆ ناوچەكە هەیە. لای خۆیەوە د. مەهدی عەلاق لە وتەیەكیدا رایگەیاند ئێستا عێراق بەشداربوویەكی كاریگەرە لە نێوەندە نێودەوڵەتییەكان بە تایبەت دوای سەركەوتنی بەسەر تیرۆریستانی داعش. هاوكات باڵیۆزی عێراق لە ئوردن تەئكیدیكردەوە عێراق گەڕاوەتەوە بۆ ناو مەنزومەی عەرەبی و نێودەوڵەتی و توانیویەتی بە بەهێزی خۆی پێگەی خۆی بەدەستبهێنێتەوە.