بەغداد – ا ه ع نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند: فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار وەجبەیەكی تری سزای لە سێدارەدانی پەسەندكرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار رایگەیاند:" ئەو كەسانەی ئەو سزایەیان بەسەردا سەپێندراوە تاوانی كوشتنی ترسناك یان تیرۆریان ئەنجامداوە و هاوڵاتیانی بێتاوانیان كردوەتە ئامانج. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆمار رونیشیكردەوە مەرسومە ئیمزاكراوەكە رەوانەی دەسەڵاتی جێبەجێكردن كراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو سزایە دەرحەق بە تاوانباران.