تایبەت – ا ه ع كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان رایگەیاند پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان لە پارێزگای سلێمانی كۆتاییهات. لای خۆیەوە دادوەر لەیس جەبر حەمزە وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند: پرۆسەی دەستی جیاكردنەوەی دەنگەكان لە پارێزگای سلێمانی بۆ ئەو وێستگانەی كە سكاڵایان لەسەر تۆماركرابوو كۆتاییهات. وتیشیی پرۆسەكە بە سەرپەرشتی ئەنجومەنی كۆمسیاران و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نەتەوەیەكگرتوەكان و لایەنەسیاسیەكان بەرێوەچوو، لە قۆناغی داهاتووشدا جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان بۆ ئەو وێستگانە دەكەن كە لە پارێزگای هەولێر سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات