سەرۆك وەزیران: داستانی موسڵ تیرۆریستانی داعشی تێكشكاند

ئەمنی
  • 10-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند داستانی موسڵا تیرۆریستانی داعشی تێكشكاند، عەبادی لە بەیاننامەیەكدا بە بۆنەی ساڵیادی رزگاركردنی شاری موسڵا لە تیرۆریستانی داعش ئاماژەی بەوە كرد رزگاركردنی موسڵا دەروازەی بۆ گەڕانەوەی دانیشتوانەكەی كردەوە تا دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بكەنەوە. عەبادی وتیشی هێزە چەكدارەكانمان بە هەموو بەشەكانیەوە ئەو داستانەیان بە خوێن و تەزحیەدانیان تۆمار كرد كە دەروازەی بە ڕووی گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایش بۆ وڵاتەكەمان كردەوە لە قۆناغێكی زۆر دژواردا. عەبادی وتیشی هێزەكانمان لە سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی و دەزگای روبەروبوونەوەی تیرۆر و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە ئەوانی تریش هەموو لە پشتی یەكبوون چونكە ئەو مەرتسەیە روبەروومان بوویەوە هەڕەشەبوو بۆ سەر یەكێتی گەل و مانەوەمان.