تۆڕی هەواڵی عەرەبی ANB خەڵاتی داهێنانی راگەیاندنی بەخشیە سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق .... ئوردن ئەرشیفی تەلەفزیۆن و رادیۆی عێراق دەگەرێنێتەوە

  • 10-07-2018, 00:00
  • +A -A

    • ئاریان كامیل وەفدێكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق بە سەرۆكایەتی موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق سەردانی عەمانی پایتەختی ئوردنی كرد و سەركەوتووبوو لە رازیكردنی بەرپرسانی ئەو وڵاتە تا ئەرشیفی تەلەفزیۆن و رادیۆی عێراق كە بەشێكی زۆری لەو وڵاتەیە بگەرێننەوە، هەر لە میانی سەردانەكەشیدا بۆ ئەو وڵاتە تۆڕی هەواڵی عەرەبی ANB خەڵاتی داهێنانی راگەیاندنی بەخشیە سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق و لە میانی كۆبوونەوەشی لەگەڵ وەزیری كاروباری ڕاگەیاندنی ئوردون رێكەوتن لەسەر پتەوكردنی  هاوكاریەكانیان لە بواری ڕاگەیاندندا.   ” • گەڕاندنەوەی ئەرشیفی تەلەفزیۆن و رادیۆی عێراق لە ئوردن" رۆژی 3/7/2018 موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق سەردانی عەمانی پایتەختی ئوردنی كرد، لە میانی سەردانەكەیدا  سەركەوتوو بوو لە گەڕانەوەی ئەرشیفی تەلەفزیۆن و رادیۆی عێراق كە بەشێكی زۆری لە ئوردن پارێزراوە. لە میانی سەردانەكەشیدا ئەبو هەیل چاوی كەوت بە فراس نەسیر بەرێوەبەری رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئوردن كە كورتەیەكی سەبارەت بە بەشەكانی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئوردن پێشكەشكرد لەگەڵ بەكارهێنانی ئامێرە نوێكان لە كاری راگەیاندندا. لای خۆیەوە ئەبو هەیل رۆشنایی خستەسەر دەستكەوتەكانی تۆڕی راگەیاندنی عێراق كە خۆی لە كەناڵەكانی تەلەفزیۆن و رادیۆ و ئاژانسی هەواڵی عێراقیە و رۆژنامەی سەباحدا دەبینێتەوە. وتیشی هاوكاری داهاتوویان تەنها لە بواری هەواڵدا نابێت بەڵكو بوارەكانی دراماش دەگرێتەوە.   "•  بەخشینی خەڵاتی داهێنان بە ئەبو هەیل" هەر لە میانی سەردانەكەدا بۆ ئوردن، تۆڕی هەواڵی عەرەبی ANB خەڵاتی داهێنانی راگەیاندنی بەخشیە موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە چوارچێوەی كەسایەتیە راگەیاندنكار و رۆشنبیر و هەرمەندە ناوازەكاندا. خەڵاتەكەش لە لایەن بەرێوەبەری تۆڕی هەواڵی عەرەبی لە چوارچێوە مەراسیمی ( قودس سەردەكەوێت) بەخشرایە ئەبو هەیل و هەروەها ستایشی دەستكەوتەكانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كرد لە روماڵەكانیدا. لای خۆیەوە موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق رایگەیاند: " ئەو خەڵاتەی پێی بەوخشراوە خەڵاتی تەواوی ئەو كەسانەیە لەتۆڕی راگەیاندنی عێراق كاردەكەن"، وتیشی "تۆڕی راگەیاندنی عێراق بە یەك چاو لە هەموو لایەك دەڕوانێت و تەزحیەی زۆریشی داوە لە روبەروبەوەنەوەی داعش و بەرەنگاربوونەوەی راگەیاندنی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە". " •كۆبونەوە لەگەڵ وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری راگەیاندن" هەر لە میانی سەردانەكەیدا بۆ ئوردن موجاهد ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عیراق لەگەڵا جومانە غەنیمات وەزیری كاروباری ڕاگەیاندنی ئوردون كۆبویەوە و رێكەوتن لەسەر پتەوكردنی  هاوكاریەكانیان لە بواری ڕاگەیاندندا. پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) رایگەیاند:  هەردوو لا رێكەوتن لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان تۆڕی راگەیاندنی عیراق و وەزارەتی كاروباری ڕاگەیاندنی ئوردن، هەروەها ڕێكەوتن لەسەر وەرگرتنەوەی ئەرشیفی 200كاتژمێر پەخشكراو لەو وڵاتە. وتیشی لەو دیدارەدا شارەزایی هەردوولا لەبواری ڕاگەیاندن دا ئاڵوگۆڕ كرا و بڕیاریانداوە خولی بەهێزكردن بۆ ڕاگەیانكاران بەهاوبەشی بكەنەوە. لایخۆیەوە جومانە غەنیمات وەزیری كاروباری ڕاگەیاندنی ئوردون ڕایگەیاند چییان پێ بكرێت بۆ هاوكاری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق درێغی ناكەن. "•دیداری راگەیاندنی عێراقی – ئوردنی لە بەغداد " موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق داوای بەستنی دیداری راگەیاندن و رۆژنامەوانی عێراقی – ئوردنی دووەم لە بەغداد كرد. ئەبو هەیل لەمیانی دیدارێكیدا لەگەڵ نیزاڵ مەنسور نەقیبی رۆژنامەنوسانی ئوردن تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی كاراكردنی پەیوەندی نێوان تۆڕی راگەیاندن و سەنتەری پاراستنی رۆژنامەنوسان لەرێگەی كردنەوەی خولی راهێنان، لەگەڵ كردنەوەی سەنتەرێك بۆ پاراستنی رۆژنامەنوسان لە عێراق بە هاوكاری تۆڕی راگەیاندنی عێراق و پێشكەشكردنی هاوكاری لەوبوارەدا. وتیشی رۆژنامەنوسان و پەیامنێرانی تۆڕی راگەیاندنی عێراق تەزحیەی زۆریان لە روبەروبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا داوە و رۆژنامەنوسانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقییە شارەزایی تەواویان لە روبەروبوونەوەی تیرۆردا پەیدا كردووە.