ئەمرۆ سێ شەممە دەستەی نەزاهە چەندین ماڵەی ساختە بۆ وەرگرتنی قیستی كشتوكاڵی ئاشكرا كرد كە بە ملێارێك دینار دەخەمڵێنرێت و بەپێچەوانەی یاسا و رێنماییەكان لە پارێزگای دیالە ئەنجامدراوە. لە بەیاننامەیەكدا دەستەی نەزاهە ئاشكرایدەكات فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەكەیان ئاماژەیان بە وردەكاری ئەو ساختەكارییە كردووە بەو پێیەی چەند زانیارییەكیان سەبارەت بە پێدانی ئەو قیستانە بەدەستگەیشتووە كە بە پێچەوانەی یاسا و رێنماییەكان لە لقی بانكی كشتوكاڵی لە میقدادیە هەبووە و رونیشیدەكاتەوە بەشێك لە قیستانە بەناوی كەسانی مردوو وەرگیراون هەندێ كەسیش ئاگادار نەبوون كە قیستیان بە ناوەوە وەرگیراوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە نوسینگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەی نەزاهە لەو پارێزگایە توانیویانە 46 مامەڵەی وەرگرتنی قیستی كشتوكاڵی ئاشكرابكەن كە بڕەكەی زیاتر لە ملیارێك دینار بووە. تا ئێستاش لێكۆڵینەوە لەو ساختەكاریەی لە وەرگرتنی قیستی كشتوكاڵی كە لە پارێزگای دیالە كراوە بەردەوامە.
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی لهداواکاری عێراق دهكات