بەغداد – ا ه ع هەڵبژاردەی عێراق بەرەو قودس بەڕێدەكەوێت بۆ ئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەلەستین لە 5 مانگی داهاتودا وەك ئامادەكاریێك بو پاڵەوانێتی جامی ئاسیا كەبڕیارە لەساڵی داهاتوو لە وڵاتی ئیمارات سازبكرێت. بڕیارە ئەم یاریە كە یارییەكی دۆستانەیە لەگەل هەڵبژاردەی فەلەستین دەبێتە یەكەم ڕوو بەڕووبونەوەی ئەم هەڵبژاردەیە لەسەر خاكی فەلەستین دوای ئەو ڕێكەوتنەی لەنێوان عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و جبریل ئەلرەجوب سەرۆكی یەكێتی فەلەستین لەبەسڕە كرا دوای ئەوەی لە یارییەكی دۆستانەدا لەو شارە كە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات ئەمەش دوا یاری دەبێت لەلایەن ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق باسم قاسم بەڕێوەدەبرێت. بڕیارە لە پاڵەوانێتی جامی ئاسیا كە لەوڵاتی ئیمارات بەڕێوەدەچێت هەڵبژاردەی عێراق لەلایەن ڕاهێنەرێكی بیانیەوە مەشق و ڕاهێنانی پێ بكرێت.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات