بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران تەئكیدیكردەوە بە شێوەیەكی دروست بەكارهێنانی داهاتی وڵات وا دەكات خزمەتگوزاری باشتر پێشكەشی هاوڵاتیان بكرێت سەرباری بەربەست و كەمی سەرچاوەكان. عەبادی لە میانی كۆبونەوەی فراوان لەگەڵ بەرێوەبەرانی فەرمانگەكانی پارێزگای دیالە، ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند:" هاوڵاتیان لە قۆناغی شەڕدا دانیان بەخۆیانداگرت و تەزحیەیانیدا، بەڵام چاوەرێی خزمەتگوزاری دەكات و پێویستە گوێبیستی داواگارییە رەواكانی گەلەكەمان بین، داواشی كرد هاریكاری لەگەڵ كەرتی تایبەتدا بێتەدی بەوپێیەی هاوبەشێكی سەرەكییە لە ئەدا و بەرهەمی ئابوری وڵاتدا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات