عەبادی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ویزاری ئاسایشی نیشتمانی دەكات

ئەمنی
  • 8-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمرۆ یەك شەممە، سەرۆكایەتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی ویزاری ئاسایشی نیشتمانی كرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران رایگەیاند:" لە میانی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بەرزكردنەوەی توانای هێزی ئاسمانی سوپا كرا لەگەڵ ئاسانكاری بۆ رێوشوێنەكانی پرچەككردنی بەو پێیەی هێزی ئاسمانی سوپا گرنگی زۆری هەیە لەدەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش بۆ وڵات و پاراستنی هێزە چەكدارەكان و راوەدونانی شانە تیرۆریستیەكان". هەر لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا سەبارەت بە زرێپۆشی جۆری (BTR-4) لەوبارەیەوە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری راپۆرتێكی گشتگیریان پێشكەشكرد. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە گفتوگۆ سەبارەت بە پرۆژەی پەرەپێدانی تواناكانی دەستەی حەشدی شەعبی كرا لەگەڵ پەیامی راگەیاندنی هاریكاری لە بواری ئاسایشی ناوخۆ لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسادا.