لەتدەن – ا ه ع دكتۆر عەبدول رەزاق عیسا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوای لە زانكۆ و پەیمانگاكانی بەریتانیا كرد لق لە عێراقدا بكەنەوە. وەزیری خوێندنی باڵا لە میانی وتەیەكیدا لە كۆبونەوەی پێداچوونەوەی ساڵانەی كارەكانی عێراق – بەریتانیا پێشكەشیكرد، رایگەیاند وەزارەتەكەی پێشوازی و داوای كردنەوەی زانكۆ و پەیمانگا ئەكادیمیەكانی بەریتانیا دەكات و هەروەها خوازیاری پەیوەندی پتەون لەگەڵ زانكۆ عێراقیەكاندا و لق لە عێراقدا بكەنەوە، وتیشی ئەو داوایەی كۆمپانیاكانیش دەگرێتەوە تا بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی زانكۆی ناوچە ئازادكراوەكان.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە