بەغداد – ا ه ع خەم و پەژارە باڵی بەسەركارمەندانی رادیۆی كۆماری عێراق كێشا لەكاتێكدا سەرقاڵی یادكردنەوەی 82ساڵەی دامەزراندنی رادیۆ بوون، كاتێك هەواڵی كۆچی دوایی گەورە دەرهێنەری ڕادیۆ حەسەن ئەلئەنساریان بیست كە كۆچی دوایی هاوكات بوو لەگەڵ یادی دامەزراندنی ئەو رادیۆیە چونكە پەیوەندێكی ڕوحی كوچكردوی گرێدابوو بە كارەكەی كە زیاترە لە 40 ساڵە بەهەموو هێز و توانایەكی خزمەتی كردووە. دوایی چەند ڕۆژێك لەكۆچی دوایی ئەو دەرهێنە مەزنە ئاژانسی هەواڵی عراقییە (ا ه ع) بەدوای وردەكاری ژیانی دا گەڕاو ولایەنە شاراوەكانی ئەو قارەمانە ئاشكرا دەكات كە زۆر كەس نایزانێت لای خۆیەوە سەمیرە جیاد بەڕێوبەری رادیۆی كۆماری عێراق لەسەر كۆچكردوو دەڵێت كەسایەتێكی كاریگەربوو لە كۆمەڵگادا لەهەمانكاتدا كەسێكی سادەو ساكار بوو زۆر كات ئامۆژگاری هاوڕێكانی دەكرد زۆربەی كاتیش لەدوای دەوامی خۆیی دەمایەوە بۆ ئەوەی بەجوانترین و باشترین شێوە كارەكەی ئەنجام بدات هەموو كاتێكیش هانی كارمەندانی دەدا كە داهێنان بكەن و هەوڵی سەركەوتنی زیاتر بدەن.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە