تونس – ا ه ع لەناوچەی جندوبەی تونس لەئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆرستی 8ئەندامی هێزە ئەمنیەكان كوژران پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) ڕایگەیاند: "گروپێكی تیرۆرستی بۆسەیەكیان بۆ مەفرەزەیەكی پاسەوانی نیشتمانی لەسەر ڕێگای ناوچەی ئەلشەهید و ئەلسریە بۆ دوو ئۆتۆمبێلی ئەو هێزە ئەمنیە دانا. وتیشی تیرۆرستەكان ئۆتۆمبیلی یەكەمیان كردۆتە ئامانج كە 5 ئەندامی هێزی ئەمنیەكانی تێدابووە وكراوەتە ئامانج لە رێی بۆمبێكی دەستیەوە، تەقەشیان لە دووەم ئۆتۆمبیل كردوە و لەئاكامدا سەرنشینەكانی كوژراون. دوای ڕوداوەكەش هێزی ئەمنی و سەربازیەكان گەیشتونەتە شوێنی ڕوداوەكە و دەستیان بە پشكنین و لێكۆڵێنەوە كردووە و ئەو تیرۆریستانەش هەڵهاتوون.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە