بەغداد – ا ه ع ئەنجومەنی كۆمسیارانی هەڵبژاردنەكان گەیشتنە پارێزگای سلێمانی بۆ سەرپەرشتیكردنی پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكان. لەوبارەیەوە دادوەر لەیس جەبر حەمزە وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، رایگەیاند" ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەمرۆ یەك شەممە گەیشتنە شاری سلێمانی و چاویان بە بەرێوەبەر و فەرمانبەرانی نوسینگەی كۆمسیۆن كەوت". تەئكیدیشیكردەوە "لەسەر تەواوكردنی سەرجەم كاروبارە لۆجستیەكانی تایبەت بە پرۆسەی جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان بۆ ئەو بنكانەی سكاڵایان لەسەر تۆماركراوە". رونیشیكردەوە" ئەنجومەنی كۆمسیاران وردبینی بۆ ئەو سكاڵا و تانانە لە چوارچێوەی یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنەكان دەكات سەرباری رێوشوێنەكانی پەسەندكردنی لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیارانەوە".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە