بەغداد – ا ه ع دكتۆر سەلیم جبوری لەگەڵ نێردراوی سەرۆكی ئەمریكا تاوتوێی دۆسیەی پێكهێنانی حكومەت و ریشەكێشكردنی تیرۆریان كرد. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، نوسینگەی جبوری رایگەیاند:" لە دیدارەكەدا تاوتوێی هەر دوو دۆسیەی سیاسی و ئەمنی لە وڵاتدا كرا لەگەڵ هەوڵی كوتلەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو". رونیشیكردەوە " لە دیدارەكەدا تاوتوێی دۆسیەی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانی هەڵبژاردنیش كراوە كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران و دادگای فیدڕاڵیەوە بریاری لەسەر درابوو".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات