نەجەف – ا ه ع موقتەدا صەدر لە شاری نەجەف، ئەمڕۆ شەممە، پێشوازیكرد لە دكتۆر ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئیئتلافی نیشتمانی. لە دیدارێكدا باسی زۆر بابەت كران كەپەیوەندیدار بوون بەعێراقەوە .. بەتایبەت دۆسیەی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو. لایی خۆیەوە موقتەدا صەدر داوای كرد هەرچی زووە حكومەت پێكبهێنرێت، تەئكیدیشیكردەوە پێویستە حكومەت كاربكات بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری پێویست بۆ هاوڵاتیان و ژیانێكی شایستە بۆ هەر تاكێكی ئەم وڵاتە، هەروەها باسی پڕۆسەی ژماردنەوەی دەستی و ئەو بابەتانە كرا كە پەیوەندی بە وڵاتەوە هەیە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی پێویست و گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایش و ئارامی بۆ عێراق.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە