وەزارەتی ناوخۆ: لە نەینەوا پوچەڵكردنەوەی 260 بۆمبی چێندراو و 3 موشەكی لە نەینەوا راگەیاند

ئەمنی
  • 7-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی شەنگال-ی سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا (260) بۆمبی چێنراو و 3 موشەكی پوچەڵكردەوە كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە گوندی (تەل قەسب) دانرابوون، وتیشی (111) بۆمبی دیكەشیان لە باشوری قەزای شەنگال و باكوری گوندی (تەل قەسب) هەڵگرتوەتەوە. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، راشیگەیاند: لە خۆرئاوای شاری موسڵ تەواوی بۆمب و موشەكەكان و دوو پشتێنەی بۆمبرێژكراویان لەناوبردووە.