ئیئتلافی نەسڕ: بەم نزیكانە وادەی بەستنی دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆكی كوتلە سەركەوتووەكان رادەگەیەنن

  • 7-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع حسێن عادلی وتەبێژی ئیئتلافی نەسڕ بەستنی چەند كۆبوونەوەیەكی سەركەوتووی ئاشكراكرد وەك ئامادەكاری بۆ بەستنی دیداری نیشتمانی بۆ سەرۆكی كوتلە سەركەوتووەكانی هەڵبژاردن. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە عادلی رایگەیاند:" نوێنەری 11 كوتلەی هەڵبژاردن بەشداربوون لە كۆبوونەوەكانی ئامادەكاری و لیژنەیەكی ئامادەكارییان پێكهێناوە و لێكۆڵینەوەیان لە بارەی كات و شوێن و بنەما سەرەكیەكانی تایبەت بە دیداری نیشتمانی كردووە، وتیشی رێكەوتوون كە دیداری نیشتمانی سەركردەكان دوای كۆتاییهێنان بە ئامادەكردنی بنەما سەرەكیەكان بە زوترین كات ببەسترێت.