بەغداد – ا ه ع عەمید یحیا رەسول ووتەبێژی فەرمی سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند:"مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگیری فیرقەی 20 وبە پێ یی زانیاری وورد توانی كۆگایەكی بۆمبی چێندراو لە گوندی سروجی سەربە ناحیەی شورەی باشوری موسڵ بدۆزنەوە". لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) كەوتووە، هاتووە "لەناو ئەو كۆگایەدا 24بۆمبی گەورە كە لەناوخۆدا دروستكراوە لەگەڵ 10بۆمبی تردا كە بەتەڵەی گێلەكان ناسراوە لەگەڵ 3 بۆمب لەجۆرەكانی تر دۆزراونەتەوە و لەلایەن تیمی ئەندازیاری فیرقەكە دەست بەجێ لەناو براون".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە