بەغداد – ا ه ع پەرلەمانی ئەوروپا رەزامەندی لەسەر پێشنیارێكی باڵیۆزخانەی عێراق لە بەلجیكا نیشاندا بۆ دیاریكردنی رۆژێك بەمەبەستی بەرزراگرتنی یادی قوربانیانی "داعش" و قاعیدە لەسەر ئاستی جیهان. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( أ ه ع) نێردراوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند بریارەكە چەندین بواری تر لە خۆ دەگرێت لە نێویدا بواری وتوێژی سیاسی و هاریكاری، لەگەڵ پتەوكردنی پەیوەندیەكانی یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ كۆماری عێراق.