بەغداد – ا ه ع ئەمڕۆ شەممە لەمیانەی پێشوازی كردنی لە برێت ماكۆرگ و شاندی یاوەری عەمار حەكیم سەرۆكی ئیئتلافی نیشتمانی تەئكیدی لە گرنگی پێك هێنانی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتمانی كردەوە كە نۆێنەری هەموو پێكهاتەكانی عێراق بكات. حەكیم ڕونیشی كردەوە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەتوانی گرنگی بەهەموو پكهاتەكان بدات و بەپێیی بەرنامەیەكی ڕوون و داڕێژراو دەتوانێت كار بكات هەروەها ئوپۆزسێونێكی نیشتمانی دەتوانێت چاودێری كارەكانی بكات ئەمەش دەبێتە چارەسەری قۆناغی داهاتوو. ئەمەش وا لە عێراق دەكات ڕۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ كۆتایی هێنان بەكێشە و ناكۆكیەكانی پێشوو لەناوچەكەدا و دەتوانێت ڕۆڵی سەقامگیری لەناوچەكەدا بگێرێت. لایی خۆیەوە ماكورگ ڕایگەیاند واشنتۆن پشتوانی عێراق دەكات بۆ پێك هێنانی حكومەتێك بەئیرادەیەكی عێراقی و واشنتۆن لەسەر هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بو ڕازیكردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر هاوكاریكردن و پاڵپشتی كردنی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات
وەزیری بەرگری سەربازگەی تاجی بەسەردەكاتەوە