بەغداد – ا ه ع شانەی هەڵۆكانی هەواڵگیری سەر بەوەزارەتی ناوخۆ تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد كە لەڕێگای تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە هەڕەشەی لەكچان كردوە. دەستگیركراوەكە بەڕێگای بەكارهێنانی ژمارە تەلەفون و پێگەی ساختە ئەم كارەی ئەنجامداوە ئەم شانەیە لەسەر پێگەی خۆی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان فەیسبوك ڕایگەیاندوە تۆمەتبارەكە شارەزا بووە لەبەكارهێنانی كۆمپیوتەر و هاك دا، لەلایەن تیمی تەكنیكی لە وێستگەی شەمەندەفەری دیوانیە لەكاتی گەڕانەوەی لە پارێزگای بەسڕە لەگەڵ براكەیی كە هاوكاری كردوە دەست گیركراون.